حەوت تۆمەتباری ڕفاندنی گوڵستان دۆکو، کچە خوێندکاری کورد برانە بەردەم دادگەی دێرسیم، بە هۆی دڵگەرمی و نیگەرانیان هەریەک لە کەسوکار و هاوڕێیانی هێرش دەکەنە سەر تۆمەتباران.
گوڵستان، کچە خوێندکارێکی کوردی ئامەد بوو لە زانکۆی دێرسیم، لە ڕۆژی 5ـی یەکی 2020 دوای دەرچوونی لە بەشە ناوخۆییەکان بێسەروشوێنە. کەسوکارەکەشی دەڵێن: لایەنە پەیوەندیدارەکان کەمتەرخەمن.
لە هەفتەی ڕابردوو، حەوت کەس بە تۆمەتی ڕفاندن و کوشتنی گوڵستان دەستگیران. لەمڕۆشدا دادگە فەرمانی کرد پارێزگاری پێشووی دێرسیم بەهۆکاری گومانی شاردنەوەی بەڵگەکانی کەیسەکە، لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.